یەکەمین کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمانی یاریدەدەر بۆ کۆنکرێت ئێمە لە ساڵی ٢٠١٠ دامانمەزراند. کارگەکە بەشێوازێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن بونیادنراوە و لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بەڕێوەدەبرێت. جێگەی باسە ئاماژە بە کوالێتی و توانای چەندێتی بەرهەمهێنانی کارگەکە بکەین، کە بە کوالێتییەکی بەرز چەندین پێداویستی کیمیاوی دەرمانی کۆنکرێت بەرهەم دەهێنێت، کە نەک پێداویستی تەنیا کارگەکانی خۆمان، بەڵکو پێداویستی کارگەکانی دیکەش پڕ دەکەینەوە، لەڕووی کوالێتیشەوە لە ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانە. هەمیشە هەوڵدەدەین پشت بە خۆمان ببەستین.
