 
															دەستپێکی هەموو کارێک بەناوی خوایە، ئێمەش بەناو و پشتیوانی ئەوەوە دەستمان پێکردووە و بەردەوامین. ئەم سەرمایەی ئێستا هەمانە بەرپرسیارێتی هەردوو دونیای خستووینەتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی ڕاستگۆیانە خزمەتی مرۆڤ، کۆمەڵ و نەتەوە و شار و ناوچەکەمانی پێبکەین. بەر لە (٥٠) ساڵ، باوکی خۆشەویستم (حاجی محێدین ڕەشەسور) لە دوکانێکی بچووکی ئەم شارە حەیاتەوە دەستی بە کاری بازرگانی کرد. سوپاس بۆ یەزدان و ڕێنماییەکانی باوکم، ئێستا نەجمەدین گروپ ناوێکە نەک لێرە و عێراق، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا جێی متمانەیە.
بەناوی خوای پەروەردگار و بەخشندە...
دەستپێکی هەموو کارێک بەناوی خوایە، ئێمەش بەناو و پشتیوانی ئەوەوە دەستمان پێکردووە و بەردەوامین. ئەم سەرمایەی ئێستا هەمانە بەرپرسیارێتی هەردوو دونیای خستووینەتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی ڕاستگۆیانە خزمەتی مرۆڤ، کۆمەڵ و نەتەوە و شار و ناوچەکەمانی پێبکەین. بەر لە (٥٠) ساڵ، باوکی خۆشەویستم (حاجی محێدین ڕەشەسور) لە دوکانێکی بچووکی ئەم شارە حەیاتەوە دەستی بە کاری بازرگانی کرد. سوپاس بۆ یەزدان و ڕێنماییەکانی باوکم، ئێستا نەجمەدین گروپ ناوێکە نەک لێرە و عێراق، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا جێی متمانەیە.
باوکی پایەبەرز و بە ویژدانم بازرگانێک نەبوو، تەنیا ئارەزووی دەوڵەمەندبوون بکات، بەڵکو بەردەوام ئێمەی وا پەروەردەکردووە بە ویژدان و خەمخۆرییەوە سەرمایەگوزاری بکەین. لە کاتی ئابڵوقەی سەر هەرێم، پێداویستی و خۆراک دابین بکەین، شارو وڵاتمان خۆشبوێت و لە دۆخە دژوارەکاندا لێرەبین و خزمەت بکەین و دەستبەرداری خەڵک و خاکمان نەبین، هەوڵی بوژاندنەوە و گەشەسەندنی بدەین، چونکە سەرمایە بۆ سەرمایەگوزارییە، لەم ئامانجە مرۆیی و ئیمانییەوە کە خستنەگەڕی سەرمایەیە بۆ کار و خزمەت، سەرچاوەی بەردەوامی گەشەسەندنی کاری بازرگانیمان بووە. سوپاسگوزاری یەزدان و خەڵک و وڵاتمانین کە ئێستا نەجمەدین گروپ متمانەیەکی فراوان و گەورەی لە ئاستی ناوچەکە بەدەستهێناوە و بەردەوامیش لە فراوانبوون و گەشەسەندندایە.
چیرۆک و مێژووی سەرمایەگوزاری نەجمەدین گروپ هاوڕێ و هاوتەریبە بە ژیانسازی شارە حەیاتەکە و هەرێم و عێراق و تەواوی ناوچەکە. ئەمڕۆ ئێمە خاوەنی زنجیرەیەک کۆمپانیاین لە بوارە جیاوازەکانی بیناسازی، خۆراک، گەشتوگوزار و بریکاری براندە جیهانییەکان؛ کارمان بۆ بەجیهانیکردنی نیشتمان و بەنیشتمانکردنی جیهان داوە. ئەو پرۆژانەی ئەنجامی دەدەین لە کوالێتییەکی بەرزی جیهانیدان. سوپاس بۆ خوا چەندین یەکەمبوون و یەکەمجارمان تۆمارکردووە، هەر لە بەکارهێنانی سیستمی سەلامەتی (تونێل شەتین) و وەرگرتنی بریکارنامەی براندی جیهانی (Profilo)ی سەر بە کۆمپانیای دیاری ئەڵمانی(BSH)، تا کۆمپانیای سانتا کلاراو تازەترینیان کردنەوەی سەنتەری بازرگانی (دانیا)یە.
سەرەتا ئێمە بە هاوردەکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاونیشتمانیان دەستمان پێکرد، بۆ گەشەدان بە سەرمایەی وڵاتمان هەناردەی خوری و پێستەمان بۆ دەرەوەی وڵات کرد. پاش ڕووخانی ڕژێم و گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئازادی و کرانەوەی کاری بازرگانی و ئاوەدانی، گوژم و هەنگاوی بەرزی تۆمارکرد، بە شانازییەوە نەجمەدین گروپ پشکی شێری لەم کرانەوە و ئاوەدانییە بەرکەوتووە. لە ئێستادا نەجمەدین گروپ کۆمەڵگەیەکی بازرگانی فراوان و گەورەی وەبەرهێنانە، بەتایبەت لەبواری بیناسازیدا لە هەرێم و عێراق، باشترین کارگەکانی کۆنکرێت و خشتمان هەیە، چەندین پرۆژەی نیشتەجێبوون و مۆڵ و باڵەخانەمان بونیادناوە، لەوانە: (ڤێلاکانی دانیا، شاری گۆیژەی سێ، شاری پزیشکان و میران ستی، دانیا ستی- کەرکوک، دانیا ستی - بەغداد و نەجمەدین ستی -کوت...)، هەروەها (باڵەخانەی کوردستان مۆڵ، هۆتێلی پێنج ئەستێرەی ڕامادا...)، لەگەڵ ئەوەشدا بایەخمان بە ژێرخان و سەرخانی وڵات داوە، دروستکردنی عەلوەی نوێی سلێمانی کە باشترین ئامێری ساردکەرەوەمان بۆ دابین کردووە، سیستمی ئاودێری و سەوزکردنی پارکی هەواری شارمان لەئەستۆگرتووە، کە گەورەترین زۆنی سەوزایی شارە. بە شانازی و شادمانییەوە دەتوانین بڵێین ئێستا نەجمەدین گروپ ناوێکە لەسەر زار و خەڵک خۆیان شاهیدمانن، ئەمەش بەرپرسیارێتیمان نەک لەخۆبایبوونمان بۆ ئایندەی کار زیاتر دەکات.
وەک نەجمەدین کلیلی بەردەوامی سەرکەوتنەکانم لە کاری پێکەوەییدا بینیوەتەوە. بە پێزانی و سوپاسەوە پشتبەست بە کاری هاوبەش و گروپ، بە ستافێکی گەورە و فراوان لە ئەندازیار، دیزاینەر، تەکنیکار و کرێکاری دڵسۆز بەردەوامین لە بوژاندنەوە و خزمەتکردنی شارو وڵات و ناوچەکەمان. نەجمەدین گروپ ئیمپراتۆری بونیادنان و داهێنان، بەڕێزەوە لەکاری هەر سەرمایەدارێک دەڕوانێت، کەس بە ڕکابەری خۆی نازانێت، چاومان لە ئاسۆیە و خۆری دواڕۆژی وڵاتین.
خوێنەر و بینەری بەڕێز لەم کەتەلۆکەدا بە نووسین و وێنە، لە سەرجەم بەش و لقەکانی نەجمەدین گروپ ئاشنات دەکەین، بۆ وردەکاری پرۆژە و یەکەکانی نیشتەجێبوونیش کەتەلۆکی تایبەتمان هەیە و دەتوانیت لێیان سوودمەندبیت.
 
															 
															کۆمپانیـاى نەجمەدیـن یەکیکـە لـە کۆمپانیـا دیـار و ناسـراوەکان لــە بــوارى بیناســازى و ڕێکخســتندا بــە بوونــى شــارەزاییەکى فــراوان لــەم بــوارەدا، کۆمپانیاکــە بــە گروپێکــى لێهاتــوو لــە شــارەزایان و ئەندازیــاران لــە گشــت بوارەکانــى بینــاکارى دا ڕۆژانــە کارەکانــى هەلدەســوڕێنێت بــە بەکارهینانــى ئامێــرى تایبــەت بــۆ جێبەجێکــردن بــۆ هەمــوو کارێکــى بیناســازى و ڕێــگا و بــان هــەروەک چــۆن کۆمپانیاکــە کۆمەڵێــک پــڕۆژەى گـەورەى جێبەجێکـردووە لـە هەرێمـى )کوردسـتان – سـلیمانى( نمونەکانیــان : پــڕۆژەى گونــدى ئەڵمانــى نیشــتەجێبوون ١–٢ ،خەســتەخانەى چوارســەد قەرەوێڵەیــی، پــڕۆژەى کوردســیتى نیشــتەجێبوون، زانکــۆى ئەمریکــى، شــارى شــنیارى نمونەیــی، باڵەخانـەی نوێـی دادگای سـلێمانی ، کوردسـتان مـۆڵ ،ئەنـدەر پاسـی رؤوف بـەگ، عەلـوەى نوێـی سـلێمانى ،پڕۆژەى سـەوزکردن …
کۆمپانیای نەجمەدین بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی
خەون ببینە، ئێمە بەدیدەهێنین
کۆمپانیای نەجمەدین یەکێکە لە کۆمپانیا دیار و ناسراوەکانی بواری بیناسازی و ڕێکخستن و وەبەرهێنان. کۆمپانیاکە بە ئەزموون و شارەزاییەکی زۆر و بەردەوام نوێخواز و گروپگەلی لێهاتوو لە ئەندازیار، تەکنیکار و پسپۆڕ لە گشت بوارەکانی بیناسازی و وەبەرهێناندا، ڕۆژانە بە بەرنامەیەکی تۆکمە کارەکانی لە هەرێم و ناوچەکە بەڕێوەدەبات. کۆمپانیاکە خاوەنی سەرمایەیەکی هەمەلایەن و فراوانە، چەندین کارگە و سەدان ئامێری مۆدێرنی بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی لەبواری بیناسازی و ڕێگاوبان لەبەردەستە.
کۆمپانیای نەجمەدین لە ڕابردوو و ئێستادا چەندین پرۆژەی گەورەی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا ئەنجامداوە و ئێستاش بەردەوامە لە پرۆژەکانی. ئەم کۆمپانیایە هەر لە شاری سلێمانی ئەم کارانەی ئەنجامداوە: پرۆژەی گوندی ئەڵمانی-نیشتەجێبوون، نەخۆشخانەی چوارسەد قەرەوێڵەیی، پرۆژەی کوردستی-نیشتەجێبوون، زانکۆی ئەمریکی، شاری شنیاری نموونەیی، باڵەخانەی نوێی دادگای سلێمانی، کوردستان مۆڵ، ئەندەرپاسی ڕەئوف بەگ، عەلوەی نوێی سلێمانی، پرۆژەی سەوزکردن و ئاودێری پارکی هەواری شار کە گەورەترین پارکی شارە، پرۆژەی بینای نەخشەدانانی سلێمانی و پرۆژەی ٤٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە کەڵەوانان...هتد.
وێڕای هەموو ئەمانە کۆمپانیاکە چەندین پرۆژەی دیکەی نیشتەجێبوونی لە شاری شاران-سلێمانی بونیادناوە، لەوانە: پرۆژەی گۆیژەستی سێ کە ١٠١٢ یەکەی نیشتەجێبوونە و ساڵی ٢٠١٢ بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانەوە تەواوکرا. هەروەها ساڵی ٢٠١٥ خزمەتی بە چینێکی دیار و خزمەتگوزاری شارەکە گەیاند، کە ١٥ باڵەخانەی بۆ ٧٨٠ پزیشک لە سەندیکای پزیشکان دروستکرد، ئەم پرۆژەیە بە قیستی درێژخایەن و بەبێ هیچ سوودێکی زیادە ئەنجامدرا. شانازییەکی تری کۆمپانیاکەمان پرۆژە تاقانەکەی دانیا ستیە کە شێواز و جوانییەکی دیکەی بۆ ژیانی شار بەدیهێناوە. ئەم پرۆژەیە لە ئاسمان و بەرزایی و ناوەندی شار بونیادنراوە، ٦ باڵەخانەی ٣١ نهۆم و ٢ باڵەخانەی ٢٠ نهۆم و ٥٠ ڤێلای تەواو مۆدێرن لەخۆدەگرێت. ئەمە وێڕای سەنتەرێکی بازرگانی دەوڵەمەند و هاوچەرخ کە لە براندە ناوخۆیی و جیهانییەکان پێکهاتووە.
ئامانجەکانی کۆمپانیای نەجمەدین فرەڕەهەند و ئایندەیین، سنوورنەناس و بێ ڕکابەرە، لەبەرئەوە چەندین لق و وەچەکۆمپانیای لە شار و وڵاتانی دراوسێ بونیادناوە، لە وڵاتی تورکیا کۆمپانیای NMRی هەیە، لە کوت، کەرکوک و بەغدادیش ئێستا کار لە دروستکردنی پرۆژەیەکی فراوان و دیزاین هاوچەرخی نیشتەجێبوون دەکات. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کۆمپانیاکەمان متمانەیەکی جیهانی هەیە و بە فەرمی بریکاری چەندین کۆمپانیای جیهانییە، هەر لە مارسیدسەوە تا Profilo و Y-TONG ... ئەمانە مشتێک لە خەرمانی کار و بەرهەم و چالاکییەکانی کۆمپیانیای نەجمەدین بوون، کە هەنگاوە گەورەکانی لە ئێستاوە بۆ ئایندە دیار و ڕۆشنە.
 
															هۆتێــل ڕامادا
هوتیــل رامــادا براندێكــی ئەمریكیــە كــە ســەر بــە گروپــی ویندهـەم ی جیهانیـە كـە لقـی لـە ژمـارەی 22 وواڵتـی جیهـان هەیـە ئـەم هوتیلـە ٩١ ژوور لـە خـۆ دەگرێـت لەگـەڵ چەندیـن هوڵــی كۆبوونــەوەو دوو ریســتورانت و هوڵــی فیتنــس و مەلەوانـگاو یاریـگا كـە بـە پێـی ڕێگـە پێـدان لـە الیـەن دەسـتەی گەشـت و گـوزاری هەرێمـی كوردسـتانەوە ژمـارەی 5 ئەسـتێرەی پــێ بەخشــراوە.





 
															كوردستان موڵ
كۆمپانیــای نجــم الدیــن خاوەنــی تەالرێكــی بازرگانــی یــە كــە لــە ســیانزە نهــۆم پێكهاتــووە: كەپێــك دێــت لــە ئوتێلێكــی ) 5 )ئەســتێرە و ڕیســتورانت و چەندیــن دووكان و نووســینگەی بازرگانـی و كلینكـی پزیشـكی و بـازاڕی جـۆراو جـۆر لەســەر قەبــارەی جیــاواز. هەروەهــا مەلەوانگــە و گەراجــی تایبــەت بــە ســێ نهۆمــی بیناكە،كــە هەمــووی بــە شــێوازێكی مۆدێــرن و ســەردەمیانە دروســت كــراون لــە نــاو ســەنتەری شــاری ســلێمانی لەســەر ڕووبــەری 7000 م 2 كــە لــە ســاڵی 2013 بــەڕووی هاوواڵتیانــدا كرایــەوە.
هۆتێــل ڕامادا
هوتیــل رامــادا براندێكــی ئەمریكیــە كــە ســەر بــە گروپــی ویندهـەم ی جیهانیـە كـە لقـی لـە ژمـارەی 22 وواڵتـی جیهـان هەیـە ئـەم هوتیلـە ٩١ ژوور لـە خـۆ دەگرێـت لەگـەڵ چەندیـن هوڵــی كۆبوونــەوەو دوو ریســتورانت و هوڵــی فیتنــس و مەلەوانـگاو یاریـگا كـە بـە پێـی ڕێگـە پێـدان لـە الیـەن دەسـتەی گەشـت و گـوزاری هەرێمـی كوردسـتانەوە ژمـارەی 5 ئەسـتێرەی پــێ بەخشــراوە.




