کۆمپانیاکەمان بەشێوازێکی مۆدێرن عەلوەی نوێی شاری سلێمانی بونیادناوە و ڕەچاوی کاری بازرگانییەکی سەرڕاست و پڕپێست بەپێداویستییەکانی تۆی هاوڵاتی ٤٥ گەنجینەی ساردکەرەوەی بۆ هەڵگرتن و پاراستنی میوە و سەوزە و گۆشت بە بڕی ٢٠،٠٠٠ تەن دروستکردووە.
کۆمپانیاکەمان گەورەترین بازرگانی مۆزە، ساڵانە نزیکەی ١٧٠٠٠ تەن مۆز بۆ عێراق هاوردە دەکات و ٨٤٢٥ تەنی بۆ وڵاتانی دراوسێ دەنێرێت. وێڕای ئەمە بازرگانییەکی فراوان و دەوڵەمەند لە میوە و خۆراک و پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دەکات. کۆمپانیاکە زۆرترین جۆری میوەکانی وەک (پرتەقاڵ، لالەنگی، لیمۆ، ئەنەناس، سێو و شوتی…هتد) هاوردە دەکات. سەرجەم خۆراک و میوە هاوردەکراوەکانیش بەشێوازێکی تەواو تەندروست لە ساردکەرەوەکان هەڵدەگیرێن.
 
															