میران ستی

بە هەرزان، ژیانێکی سەنگین بژی

میران ستی ڕووداوێکە لە پرۆژەی بیناسازیی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانیدا. ئەم پرۆژە هاوچەرخەی نیشتەجێبوون ٤٥ باڵەخانەی ٢٠ نهۆمی بە دوو ڕووبەری جیاوازی ١٢٢م و ١٤٣ م لەخۆدەگرێت. تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژەیە هێندە ناوازە و جیاوازن کە باسکردنیان چیرۆکێکی درێژە، دوور لە وردەکاری، سەرەتا بە ڕێژەی سەوزایی دەستپێدەکەین کە لە سەدا ٪٤٢ سەوزاییە!

گۆشەی بینین زیرەکی مرۆڤ دەردەخات، لەم پرۆژەیەدا تەلارەکان بەجۆرێک دروستکراون دووربن لە یەک تا گۆشەی بینینی جیاواز بڕەخسێت، لەبەرئەوە تۆ لە هەر شوقەیەکی ئەم پرۆژەیەدا بژیت، چەندین گۆشەی بینینی جیاوازت بەسەر سەوزایی و بەرزایی شاردا هەیە.

شوێنی پرۆژە گرنگی خۆی هەیە، میران ستی کەوتووەتە پشت زانکۆی سلێمانی و دوو خولەک لە فڕۆکەخانە و ماجدی مۆڵ و پارێزگاوە دوورە، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو پرۆژەکەدا چەندین خزمەتگوزاری هەمەبوار، هەمەجۆر بۆ هەردوو ڕەگەز بە تەمەنی جیاوازەوە بەردەستە. ئێرە ژینگەیەکی پارێزراو و تەندروستە، تۆش ئارام دەژی.