دانیا ستی

ژیانێکی شاهانە لە دڵی شاردا

شاری سلێمانی بە شاخ و بەرزاییەکانی ناسراوە، شوقە و ڤێلاکانی دانیا سیتی دڵی شار و بەرزایی دڵگیری ڕۆژهەڵاتی شاری پێکهێناوە. دانیا سیتی چاوێکی نوێی بۆ بینینی شار بونیادناوە. پرۆژەکە ئێستا بووەتە ناوەندێکی بازرگانی و شارێکی سەربەخۆ، کە چەندین براندی بەناوبانگ تیایدا بەشدارن. شوێنی جوگرافی پرۆژەکە لەنێوان هەردوو شەقامی (١٠٠) مەتری و (٦٠) مەتریدایە، (٥٠٠ مەتر) لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود و (٢ کم) لە ناوەندی شارەوە دوورە و سەرجەمی پرۆژەکەش لەسەر ڕووبەری (١١٥٠٠٠ م٢) جێبەجێکراوە.

پرۆژە تاقانەکەی دانیا ستی شێوازێکی دیکەیە بۆ ژیان، کە لەئاسمانی شاردا ٦ باڵەخانەی ٣١ نهۆم و ٢ باڵەخانەی ٢٠ نهۆم و ٥٠ ڤێلای تەواو مۆدێرنی بۆ دروستکردویت، ئەمە وێڕای سەنتەرێکی بازرگانی دەوڵەمەند و هاوچەرخ کە لە براندە ناوخۆیی و جیهانییەکان پێکهاتووە. ئەو کەسانەی خاوەن ڤێلا و یەکەکانی دانیا ستین دڵنیان لە دیزاینی جوان و شکۆی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان. لێرە تەواوی پێداویستییەکانی ژیان بۆ هەموو تەمەن و ئاست و ڕەگەزێک دابینکراوە، هەر لە شوێنی کاتبەسەربردن، مزگەوت، وەرزش و بازاڕکردن تا پارکی تایبەت بۆ ئوتومبێل، یاریگای باسکە، سینەمای کراوە و داخراو، شوێنی یاریکردنی مناڵان و نۆرینگە…چەندین تایبەتمەندی و پێداویستی تر لەخۆدەگرێت، کەواتە ئەوەی لە دانیا دەژی بە دڵنیایی و بەختەوەری دەژی.    

ڤێلاکانی دانیا ستی بە پلان و دیزاینێکی مۆدێرن و ناوازەوە بونیادنراون، ڕەچاوی هەموو وردەکارییەک کراوە. ڤێلاکان بۆ ٣ جۆر(تایپ) دابەش بوون A, B, C هەر یەکێکیان پانتاییەکیان هەیە و هەموویان لە دوو ڕووەوە هاتوچۆیان تێدا دەکرێت. نەخشەکانیان لە ٢ ماستەر ڕووم، چێشتخانەی سەرەکی و ٢ یاریدەدەر، ٧ تەوالێت و حەمامی ئاسایی و تورکی، ژووری تایبەت بە کارگوزار، باڵکۆنی فراوان و چەندین پانتایی دیکەی پێویستییەکانی ژیان پێکهاتووە.

هەموو ڤێلاکان سیستمی شۆڤاژ و VRVیان تێدایە، کۆتا نهۆمی بە قرمید کراوە و دەکرێت وەک گەنجینە بەکاربێت.
بۆ هەموو ئەم وردەکاری نەخشە و پلانانە، نوێترین و کوالێتیترین کەرەستە و ئامڕاز بەکارهاتووە کە بەپێی ستانداردە جیهانییەکان و بە پیشەییەوە کاریان تێداکراوە، تا تۆ لە مۆدێرنترین ڤێلادا ژیان بەسەر ببەیت.  

ئەگەر دەتەوێت لەناو هەورەکانەوە شار ببینیت وەرە لە یەکەکانی دانیا ستیەوە بڕوانە. ئەم یەکانە بەشێوازێکی مۆدێرن و بە باشترین کەرەستەی بیناسازی لە براندە جیهانییەکان بونیادنراوە. یەکەکان بەسەر دوو تایپی A  بە ڕووبەری ٢٤٥م٢ و B بە ڕووبەری ٢٣٠ م٢ دابەشکراوە. لەم ڕووبەرەدا فراوانەدا جێگە بۆ تەواوی پێداویستییەکانی خێزان بە جوانترین دیزاین دابینکراوە.

بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی دانیا سیتی:

  • شوێنی یاری شەترەنج
  • شوێنی پینگ‌پۆنگ
  • دووگۆڵی دەستی
  • Bakery
  • Car Wash
  • سینەمای کراوە و داخراو
  • کافتریا و ڕێستۆرانت
  • شوێنی یاریکردنی مناڵ
  • باخچە و شوێنی دانیشتن
  • گەراجی داخراو
  • سیستمی جوانکاری
  • نۆرینگەی پزیشکی
  • شتن و ئوتو
  • مارکێت
  • سیستمی چاودێری
  • یاریگای کراوە
  • سیستمی ڕووناکی
  • سیستمی پارێزگاری و ئاگادارکردنەوە
  • پارکی تایبەت بە ڕاکردن و وەرزش
  • ڕێگای تایبەت بە پاسکیل
  • یاریگای تێنس
  • یاریگای باسکە
  • نافورەی ئاو
  • سیستمی گازی ناوەند
  • سیستمی ئاگرکوژێنەوە
  • سیستمی چوونە ژوورەوەی هۆشمەند
  • هۆڵی لەشجوانی
  • باخچە و هەوایی کراوە
  • گەرماوی تورکی