لە بناری شاخی گۆیژە، لە بەرزترین و پاکترین ژینگەی سلێمانیدا گۆیژە ستی ٣ بونیادنراوە. ئەم پرۆژەیە لەسەر ڕووبەری (١١٨٧٥٠ م٢) لە جوانترین جێگەی شاردا ١١ باڵەخانەی ٢٠ نهۆمی تەواو مۆدێرنی لەخۆگرتووە. پرۆژەکە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی نموونەییە کە شارە جوانەکەی سلێمانی جوانتر کردووە. لە پرۆژەکەدا نوێترین تەکنەلۆجیای بیناسازی تورکی و ئەوروپی، بە دەست و بیری ئەندازیار و وەستای شارەزا داڕێژراوە. هەموو ئەو وردەکاریی و خزمەتگوزارییانەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە لەم پرۆژەیەدا ڕەچاوکراون. ژیانی ئێرە ئارامی و ئاسوودەییە.




