کۆمپانیای نەجمەدین لە ئێستادا خاوەنی ٥ کارگەیە بۆ ئامادەکردنی کۆنکرێت بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو. لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و ئەو متمانەیەی هاوڵاتیان بە کۆنکرێتی نەجمەدین هەیانە، کارگەکانمان زیادکردووە و بەردەوامیش دەبین لە کردنەوەی لقی نوێی کارگەکانمان لە شارە جیاوازەکان. لە ئێستادا ٣ لقی کارگەی کۆنکرێتمان لە شاری سلێمانی و لقێک لە کەرکوک و یەکێکیش لە بەغداد هەیە. کارگەکانمان لەلایەن گروپی شارەزاو لێهاتووەوە بەڕێوەدەبرێت، کە شارەزاییان لە بواری ئامادەکردنی کۆنکرێت بەشێوەی مۆدێرن و ستانداردی جیهانی هەیە. توانای بەرهەمهێنانی کارگەکانمان، (١٢٠٠ م٣) کۆنکرێتە لە کاتژمێرێکدا. هەروەها خاوەنی چەندین کەرەستە و ئامێری تایبەتین لە بواری کۆنکرێت، لەوانە:
- ٧٨ ئوتومبێلی میکسەر (Truck mixer)ی هەیە، کە هەر دانەیەک ١١ م٣، ٧ م٣، ١٤ م٣ کۆنکرێت دەگرێت.
- ١٥ ئوتومبێل بۆ هەڵدانی کۆنکرێت. (١٥ پەمپ) لە جۆری شوینگی ئەڵمانی : ٣٤ م، ٤٣ م، ٥٠ م و ٣٨ مەتری هەیە.
- بەشی کۆنترۆڵکردنی بەرهەمەکانی کۆنکرێتی ئامادەکراو بۆ گەیشتن بە دروستترین ئەنجام.
وێڕای ئەمانە، کۆمپانیاکە چەندین قەپانی تایبەت بە خۆی هەیە، کە بۆ کێشانی ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان بەکاردێت. هەروەها خاوەنی ٤ شۆفڵی قەبارە جیاوازە، لەگەڵ چەندین تەنکەر و حەفارە و تڕێلەی گواستنەوەی کەرەستەی خاو بۆ کارگەکان، وێڕای ئەمانە دەیان ئامێر و ئوتومبێلی بچووکی بۆ بەکارهێنانی کارەکانی ڕۆژانە بەردەستن.
کۆمپانیاکە تاقیگەیەکی پێشکەوتوو، باوەڕپێکراوی بە تایبەتمەندییە جیهانییەکانەوە هەیە، کە هەموو جۆرە ئامێرێکی پشکنین و تاقیکردنەوەی هاوچەرخی بۆ بەدەستهێنانی باشترین و دروستترین ئەنجام بەردەستە، ئەمە وێڕای سەرپەرشتیاری پسپۆڕ لە بوارەکەدا.
بە شانازییەوە پرۆژەی ئاوەدانی سلێمانی و لە ئێستادا تەواوی عێراق، کارگەکانی کۆنکرێتی نەجمەدین ئەنجامی دەدەن. لە ڕابردوودا سەرجەم پرۆژە گەورە و بچووکەکانی شارەحەیاتەکە بە کەرتی تایبەت و گشتییەوە لە کۆنکرێتی نەجمەدین سوودمەندبوون، ئەم متمانەیە ئێستا بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق گواستراوەتەوە و لقەکانی نەجمەدین بە هەمان کوالێتی بەرز و سەرچاوەی دڵنیاییەوە بەردەوامن. هۆکاری سەرکەوتن و فراوانبوونمان بۆ ئەو متمانە و دڵنیاییەی هاوڵاتیان و حکومەت دەگەڕێتەوە، چونکە ئامانجی ئێمە کوالێتی بەرهەم و خێرایی و فراوانی بەرهەمهێنانە. کۆمپانیای نەجمەدین هەمیشە بڕوای بە کاری پێکەوەیی هەیە، ئەمەش کلیلی سەرکەوتنمان بووە، کە بەردەوام بە ستافی شارەزاو دڵسۆز کاری کردووە، هەروەها هەڵکەوتی شوێنەکانمان لەناوەندی شارن، کە خێرایی گەیاندنی کۆنکرێتەکەی بە کوالێتی بەرز مسۆگەر کردووە، لەبەرئەوە خاوەن پرۆژەکان بێ دوودڵی لە هەر کات و ساتێکدا پێویستیان بە کۆنکرێت بێت، پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەن. لەگەڵ ئێمە لە دڵنیاییدا دەژین.












