متمانەی هاوڵاتیان بە ئێمە، سەرچاوەی متمانەیەکی نێودەوڵەتییە. کۆمپانیاکەمان توانیویەتی بریکارنامەی کۆمپانیای مارسیدس بەدەستبهێنێت. کۆمپانیای نەجمەدین بریکاری سەرەکی کۆمپانیای کلومانە. کلومان بریکاری فەرمی کۆمپانیای مارسیدسە، کە خاوەنی یەکێک لە گەورەترین کارگەکانی جیهانە بۆ دروستکردنی ئەو ئامێر و گالیسکانەی لە ئوتومبێلە گەورەکانی مارسیدس دەبەسترێت، وەک: (پەمپی کۆنکرێت و تەنکەر، گسکی پاککردنەوەی شەقامەکان قەبارەی گەورە، بارهەڵگر و گەڵابە..هتد).
ئەم بریکارنامەیە ساڵی ٢٠١٣ واژۆکراوە و وەرگیراوە، لەبەرئەوە کۆمپانیای نەجمەدین وەک پسپۆڕییەکی گرنگ و مۆدێرنی بریکاری بازرگانی و هاوردەکردنی ئوتومبێل چاو لەم بریکارنامەیە دەکات و پەیڕەوی دەکات.
