شاری پزیشکان

تۆی پزیشک شایانی خزمەتیت

کۆمپانیاکەمان بە ڕەچاوکردنی چینێکی خەمخۆری وڵاتمان، هەستا بە دروستکردنی شارێکی مۆدێرن بە ناوی شاری پزیشکان، کە بەشێوەی قیستی درێژخایەن پێشکەشی سەندیکای پزیشکانی کوردستان-لقی سلێمانی کرد. پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٥٧٤٠٠م٢ ساڵی ٢٠١٥ دەست بە جێبەجێکرنی کراو ساڵی ٢٠١٧ ڕادەستی خاوەنەکانی کرا. لە خێرایی کاردا وردەکاری و کوالێتیمان لەبیر نەکردووە، دیزاینێکی تەواو مۆدێرن و تۆکمەیی کلاسیکیمان ئاوێزانکردووە. 

ئەم پرۆژەیە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت لە ١٥ باڵەخانەی نیشتەجێبوون و باڵەخانەیەکی بازرگانی پێکدێت.

شاری پزیشکان ٧٨٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، ٢٠٨ یەکەیان ١٢٠م٢ یەو ٥٧٢شیان ١٥٠م٢یە. ئەم پرۆژەیە لە شاری سلێمانیەو دەکەوێتە تەنیشت نەخۆشخانەی شۆڕش و شەقامی سەد مەتری شار بە بەردەمیدا تێدەپەڕێت.

تایبەتمەندییەکانی شاری پزیشکان:

  • بەکارهێنانی لامینات بۆ ژووری نووستن، میوان، نانخواردن، کە باشترین براندی تورکیە.
  • سەرجەم یەکەکان سیستمی غازی مەرکەزی LPG تێدایە.
  • ئاو و کارەبای بەردەوام.
  • ئاوی گەرم بە بەردەوامی، لە ڕێگەی دانانی گیزەری کارەبایی.
  • گشت ژوورەکانی ناو یەکەکان سارد و گەرمی تێدایە.
  • هەبوونی سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە- لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا-.
  • بوونی سیستمی ئاگرکوژاندنەوە بەپێی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی.
  • گشت یەکەکان گەنجینەی تایبەتی خۆی هەیە.
  • دانانی دوو ئاسانسۆر بۆ هەر باڵەخانەیەک کە لەباشترین براندی تورکیە.
  • ژمارەیەکی گونجاو پارکینی ئوتومبێل بۆ میوان و خاوەن یەکەکان.
  • پرۆژەکە ڕووبەرێکی گونجاو لە سەوزایی و باخچەی تێدایە.
  • سیستمی سەتەلایت بۆ گشت یەکەکان