دانیا ستی ١/ کەرکوک

خەونەکەت بەدیبهێنە

پرۆژەی نیشتەجێبوونی ڤێلاکانی دانیا ستی ١ / کەرکوک شۆڕشێکە لە تەلارسازی شاردا. پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٦٧٣،٢٢٠ مەتر چوارگۆشە بۆ ١٢٦٠ ڤێلای ڕووبەر جیاواز، جێبەجێدەکرێت. هەموو شتێک لەم پرۆژەیەدا جیاوازە، ڕێژەی سەوزاییمان٥٤،٥٠٠٪ ـە، کە زیاتر لە نیوەیە.

دیزاینی ئەم ڤێلایانە پێشتر لە هیچ پرۆژەیەکدا نەکراوە، تەنیا لە خەونەکانی تۆدا هەیە و ئێمە بەدیدەهێنین. باشترین ئەندازیار و دیزاینەری عێراقی کار لە پرۆژەکەدا دەکەن و ڕەچاوی تەواوی وردەکارییەکان بۆ ژیانێکی ئارام و خۆش و چاکت بۆ دەکەن. 

کۆمپانیاکە لە ڕۆژی ٨/١/ ٢٠٢٤ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی کەرکوکی بە ژمارە (٢٢٤) بەدەستهێناوە و ئێستاش بە خێراییەکی پڕ لە کوالێتی کار لە پرۆژەکەدا دەکرێت، تۆش دەتوانیت ئێستا بێیت بە چاوی خۆت کارەکانمان ببینیت.

کۆمپانیای نەجمەدین ژیانێک، مێژوویەک ئەزموونی کاری سەرکەوتووی هەیە، دڵخۆشین ئێستا لە کەرکوکیش ئەزموونێکی نوێ تۆمار دەکەین، دڵنیایی تۆ لە متمانەوە دێت، ئێمە جێی متمانەت دەبین بۆ دابینکردنی باشترین و ئارامترین ژیان…

هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە:

  • باخچەی مناڵان-دایەنگە.
  • ڕەوزە.
  • جێگەی تایبەت بە یاری مناڵان.
  • سێ قوتابخانە بۆ هەر سێ ئاستەکەی خوێندن.
  • مزگەوت.
  • ڕێستۆرانت و کافێ
  • بازاڕ و مارکێت
  • هۆڵەکانی وەزرش: جێم، مەلەوانگە.
  • یاریگای کراوە.
  • پارکی تایبەت بە ڕاکردن و وەرزش
  • ڕێگای تایبەت بە پاسکیل
  • یاریگای تێنس
  • یاریگای باسکە شوێنی یاری شەترەنج
  • شوێنی پینگ‌پۆنگ
  • دووگۆڵی دەستی
  • ئاو و کارەبای بەردەوام.
  • سیستمی چاودێری.
  • سیستمی ئاگرکوژێنەوە
  • بنکەی تەندروستی.
  • شتنی ئۆتۆمبێل