دانیا ستی ٢/ کەرکوک

ئارامی و ئاسوودەییت دابینبکە

پرۆژەی دروستکردنی ڤێلاکانی دانیاستی٢/ کەرکوک لەلایەن کۆمپانیای نەجمەدین و بە سەرپەرشتی گروپێکی لێهاتوو لە ئەندازیار و دیزاینەری عێراقی ئەنجام دەدرێت و ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە. ئەم پرۆژەیە لەسەر ڕووبەری ٧٦ دۆنم جێبەجێدەکرێت و بەسەر دوو زۆن دابەش دەبێت. زۆنی یەکەم ١٤٧٥٠٠م٢ یەو نزیکەی ١٦٩ یەکەی ڕووبەر جیاواز لەخۆدەگرێت. زۆنی دووەمیش لە ١٠ تاوەر و ٨٠ شوقە کە ٨٠٠ یەکەیە، پێکدێت. ڕێژەی سەوزاییش لە پرۆژەکەدا لەئاستێکی بەرزدایە کە ٣٢٪ پێکدێنێت.

خواستی پارێزگای کەرکوک بۆ جوڵاندن و پێشخستنی بیناسازی شارەکە، وایلێکردین پرۆژەیەکی نوێی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون لەو شارە نازدارە جێبەجێبکەین. پرۆژەکە بە ئاستێکی بەرزی کوالێتی و دیزاینی مۆدێرن جوڵەیەکی خێرای پێشکەوتنی بیناسازیی لە شارەکەدا بەدیدەهێنێت.

کۆمپانیاکەمان پشتبەست بەو ئەزموونە شکۆدار و سەرکەوتووەی لەبواری بیناسازیدا هەیەتی، مێژوویەکی نوێی بیناسازی لە شاری کەرکوک تۆمار دەکات و پێشکەش بە هاوڵاتی شایستەی عێراقی دەکات. پرۆژەکە سەدان ڤێلای ڕووبەر جیاواز و باڵەخانە لەخۆدەگرێت و ئیستا لە جێبەجێکردندایە.

دانیا ستی ٢ شێوازێکی ژیانی شاهانە و مۆدێرن و ئاسوودە بۆ هاوڵاتیان دەڕەخسێنێت، ئەمەش لە ڕێگەی هەموو ئەو خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییە جیاوازانەی لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی ڤێلاکاندا جێبەجێی دەکات.

هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە:

  • باخچەی مناڵان-دایەنگە.
  • ڕەوزە.
  • جێگەی تایبەت بە یاری مناڵان.
  • قوتابخانە بۆ ئاستەکانی خوێندن.
  • مزگەوت.
  • ڕێستۆرانت و کافێ
  • بازاڕ و مارکێت
  • هۆڵەکانی وەزرش: جێم، مەلەوانگە.
  • یاریگای کراوە.
  • پارکی تایبەت بە ڕاکردن و وەرزش
  • ڕێگای تایبەت بە پاسکیل
  • یاریگای تێنس
  • یاریگای باسکە شوێنی یاری شەترەنج
  • شوێنی پینگ‌پۆنگ
  • دووگۆڵی دەستی
  • ئاو و کارەبای بەردەوام.
  • سیستمی چاودێری.
  • سیستمی ئاگرکوژێنەوە
  • بنکەی تەندروستی.
  • شتنی ئۆتۆمبێل