هەموو پارێزگایەک ئارەزووی شارێکی مۆدێرن و پێشەنگ دەکات، ڕێگەیەکی سەرەکی بەدیهێنانی ئەم ئارەزووەش بیناسازیی مۆدێرن و ناوازەیە، پشتبەست بە خواستی پارێزگای واست بۆ شارێکی نیشتەجێبوونی شایستە و شاهانە، دەستمان بەجێبەجێکردنی پرۆژەی ڤێلاکان لەسەر ڕووبەری ١٥٣،٢٠٤ م٢ (واتە ٦٠ دۆنم) کردووە. پرۆژەکە لە سێ جۆری سەرەکی A,A1,A2 – B,B1 – C,C1 پێکهاتووە و سەرجەمیان ٢٨١ یەکە لەخۆدەگرن، کە دەکاتە ٤٢.٥٪ پرۆژەکە، جادە و سەوزاییش کە بەردەوام جێگەی بایەخمان بووە، لە ٣٩٪ پرۆژەکەی بۆ تەرخانکراوە.
ڤێلا شاهانە و مۆدێرنەکانمان سیمایەکی نوێ بە شارەکە دەبەخشێت. ژمارەی ڤێلاکانمان ٢٨١ ڤێلای ڕووبەر جیاوازە، کە بە نوێترین دیزاین و کەرەستەی کوالێتی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو ئەنجام دەدرێت، ئەمە وێڕای ئامادەکردنی کەشێکی ئارام و تەندروست لە خزمەتگوزاریی بەرز و ڕێژەی سەوزایی پێویست بۆ ئێوەی شایستە.
پرۆژەکە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی پارێزگای واستی بە ژمارە ١٣١ی ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێناوە. پارێزگای واست ویست و پێویستی بە پرۆژەیەکی مۆدێرن و قەشەنگ و ئاستبەرزی بۆ جوانکردنی شارەکە هەبوو، ئێمەش بە پێشکەشکردنی پرۆژەکە ڕەزامەندیمان وەرگرت و بە یارمەتی خودا ڕاستەوخۆ دەستمان بە کار کردووە.
کۆمپانیاکەمان بە تیم و گروپی ئەندازیارانی، دیزاینێکی تایبەت و ناوازەی بۆ پرۆژەکە لەبەرچاوگرتووە و بە تەواوبوونی، بیناسازی شارەکە دەباتە ئاستێکی بەرزی پێشکەوتن و مۆدێرن کە لە ئاستی چاوەڕوانی پارێزگاکەدا بێت. ئەم پرۆژەیە هەموو پێداویستیی و خزمەتگوزارییەکانی ژیانێکی شایستە و شاهانە و ڕاقی لە خۆدەگرێت.
هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە:
- باخچەی مناڵان-دایەنگە.
- ڕەوزە.
- جێگەی تایبەت بە یاری مناڵان.
- قوتابخانە بۆ ئاستەکانی خوێندن.
- مزگەوت.
- ڕێستۆرانت و کافێ
- بازاڕ و مارکێت
- هۆڵەکانی وەزرش: جێم، مەلەوانگە.
- یاریگای کراوە.
- پارکی تایبەت بە ڕاکردن و وەرزش
- ڕێگای تایبەت بە پاسکیل
- یاریگای تێنس
- یاریگای باسکە شوێنی یاری شەترەنج
- شوێنی پینگپۆنگ
- دووگۆڵی دەستی
- ئاو و کارەبای بەردەوام.
- سیستمی چاودێری.
- سیستمی ئاگرکوژێنەوە
- بنکەی تەندروستی.
- شتنی ئۆتۆمبێل



















