کۆمپانیای نەجمەدین

بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی

کۆمپانیـاى نەجمەدیـن یەکیکـە لـە کۆمپانیـا دیـار و ناسـراوەکان لــە بــوارى بیناســازى و ڕێکخســتندا بــە بوونــى شــارەزاییەکى فــراوان لــەم بــوارەدا، کۆمپانیاکــە بــە گروپێکــى لێهاتــوو لــە شــارەزایان و ئەندازیــاران لــە گشــت بوارەکانــى بینــاکارى دا ڕۆژانــە کارەکانــى هەڵدەســوڕێنێت بــە بەکارهینانــى ئامێــرى تایبــەت بــۆ جێبەجێکــردن بــۆ هەمــوو کارێکــى بیناســازى و ڕێــگا و بــان. هــەروەک چــۆن کۆمپانیاکــە کۆمەڵێــک پــڕۆژەى گـەورەى جێبەجێکـردووە لـە هەرێمـى )کوردسـتان – سـلیمانى( نمونەکانیــان : پــڕۆژەى گونــدى ئەڵمانــى نیشــتەجێبوون ١ – ٢ ،خەســتەخانەى چوارســەد قەرەوێڵەیــی، پــڕۆژەى کوردســیتى نیشــتەجێبوون، زانکــۆى ئەمریکــى، شــارى شــنیارى نمونەیــی، باڵەخانـەی نوێـی دادگای سـلێمانی ، کوردسـتان مـۆڵ ،ئەنـدەر پاسـی رؤوف بـەگ، عەلـوەى نوێـی سـلێمانى ،پڕۆژەى سـەوزکردن و ئاودێـری هـەوارى شـار لـە شـارى سـلێمانى و پـڕۆژەى بینـاى نەخشــەدانانى ســلێمانى و پــڕۆژەى ٤٠٠ یەکــەى نیشــتەجێبوون لــە کەڵەوانان…هتــد، هاوشــان کۆمپانیــاى نەجمەدیــن چەندیــن پــڕۆژەى نیشــتەجێبوونى جێبەجێکــردووە کــە بریتیــن لــە پــڕۆژەى گۆیــژە ســیتى ١٠١٢ یەکــە لــە خــۆ دەگرێــت بــە گشــت خزمەتگوزارییەکانیــەوە لــە ســاڵى ٢٠١٢ بــە ڕووى هاواڵتیانــدا کرایـەوە ،هەروەهـا لـە سـاڵى ٢٠١٤ بـە قیسـتى درێژخایـەن بـێ سـوود وەرگرتـن لـە بانکـەکان و هیـچ سـودیکى زیـادە ژمـارەى ١٥ باڵەخانــە بــۆ ســەندیکاى پزیشــکان بــە ئەنجــام گەیەنــرا کــە ژمــارە ٧٨٠ پزیشــک لێــی ســوودمەندبوون، هەروەهــا بــۆ یەکـەم جـار بـە باشـترین برانـدە جیهانییـەکان بـۆ کەرەسـتەى بیناسـازى پـڕۆژەى دانیـا سـتى خرایـە بـوارى جێبەجێکردنـەوە کـە پێکدیـت لـە 6 باڵەخانـەی 31 نهۆمـی و 24 ڤێـلا کـە نوێتریـن دیزاینــی هونــەری بــواری بیناســازی تێــدا جێبەجــێ کــراوە و لەلایـەن چەندیـن سەرپەرشـتیاری شـارەزا لـە بـواری بیناسـازیدا کاری جێبەجیکردنـی دەکرێـت، هـەر بـەم شـێوەیەش بـەردەوام دەبیــن لــە پێنــاو ئاســۆیەکی گــەش بــۆ کۆمپانیاکەمــان و ئــەو شـوێنانەی هەنگاوەکانمانــی پێــدا تێپــەر دەکەیــن .