کۆمپانیای فانسی فلۆر

ئاڵێ بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە شیرمەنییەکان

یەکێکی دیکە لە پرۆژە نیشتمانییەکانمان، دامەزراندنی کۆمپانیای فانسی فلۆرایە بۆ پرۆژەی بەخێوکردنی مانگای شیری (ئاڵێ)، کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری ٦١٢٥٠ مەتر چوارگۆشە دروستمان کرد.

پرۆژەکە هەوڵدەدات پەرە بە بواری بەخێوکردنی مانگای شیری بدات، ئەمەش بە پەیڕەکردنی شێوازە نوێیەکانی بواری ئاژەڵداری و ناساندنی بوارەکە بە ئامێر و تەکنەلۆجیا مۆدێرنەکان بۆ زیادکردنی چوستی بەرهەمهێنانی شیرو هەروەها فەراهەمکردنی تەندروستییەکی باشتر بۆ ئاژەڵەکان.

پرۆژەی ئاڵێ ئامانجی دابینکردنی سەرچاوەیەکی سروشتییە بۆ شیر و ئەو بەرهەمانەی لە شیر دروستدەکرێت، چونکە تەندروستی بەکارهێنەران ئامانجمانە. لەگەڵ ئێمەدا لە دڵنیایی و تەندروستییدا دەژی.