هۆتێل ڕامادا

درەوشاوەترین ئەستێرە

هۆتێل ڕامادا براندێکی ئەمریکییە، ٨٥٠ لقی لە ٦٤ وڵاتی دونیا هەیە و سەر بە گروپی ویندهەمی جیهانیە. ئەم هۆتێلە براندە پێنج ئەستێرەیە، لەناوەند و دڵی شاری سلێمانیدایە، بەسەر دیمەنی جوانی شاردا دەڕوانێت، لایەکی کتێبخانەی گشتی شار و لایەکەی دیکەی باخچەی نالی شاعیرە. هۆتێلەکە لە دیارترین شەقامی بازرگانی شارەکەدایە و نزیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

ئەم هۆتێلە ١٣ نهۆم و ١٣٢ ژوورە، ٥ بەرزکەرەوە و پارکینگی تایبەتی هەیە، هەروەها ٥ هۆڵی کۆبوونەوە، ٤ هۆڵی نوێی دیکەش دروست دەکرێت. ئەمە جگە لەوەی دوو ڕێستۆرانتی دەگمەن و ناوازەی هەیە. هەروەها هۆڵی فیتنس و مەلەوانگا و یاریگا، حەمامی تورکی بە مەساج و چارەسەری سروشتی شێوازی ئاسیایی…ئەمانەو چەندین خزمەتگوزاری دیکە وا دەکەن سەردانکەرانمان هەست بکەن لە ماڵی خۆیاندان و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لە تەواوی ٢٤ کاتژمێرو تەواوی ڕۆژەکانی ساڵ بەردەست بێت. هۆتێلەکە دیمەنی شاری جوانترکردووە و سیمایەکی مۆدێرنی بە شەقامی سالم بەخشیوە.

هۆتێلەکە بەپێی ڕێگەپێدانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ژمارەی ٥ ئەستێرەی پێدراوە و لەلایەن نەجمەدین گروپ خاوەنداری دەکرێت.