بۆ یەکەمجارە لە شاری سلێمانی ناوەند و سەنتەرێکی بازرگانی بەم کوالێتیە بەرز و دیزاینە هاوچەرخە لە خزمەت هاوڵاتیان دەکرێتەوە. ئەم سەنتەرە مۆدێرنە وێڕای ئەوەی سیمایەکی جوان و شایستەی بە شارەکە بەخشیوە، هاوکات سەرچاوەیەکی بە پیتی جوڵەی بازرگانیی و بازاڕسازییە. سەنتەری بازرگانی دانیا لە ئێستادا ١٨ ئۆفیس و ٢٤ دوکانی مۆڵئاسا لەخۆدەگرێت، بەڵام لە نزیکترین ماوەدا چەندین ڕووبەری دیکە بۆ براندە ناوخۆیی و جیهانییەکان دابین دەکرێت.
سەنتەری بازرگانی دانیا وێڕای قەشەنگی و دڵگیریی تەلارسازییەکەی، ئێستا بووەتە ناوەندێک بۆ بازاڕکردنی هاوڵاتیان، چونکە چەندین براندی بەناوبانگی جیهانی و ناوخۆیی بۆ تەواوی پێداویستییە سەرەکییەکان بەشدارن. هەر لە بابەتەکانی ناوماڵ و مۆبێلیات و کارەبایی، تا جیهانی مناڵان و دەرمانخانە و نوسینگەی خانووبەرە، ئەمە وێڕای جێگەی تایبەت بە ئوتومبێلەکانتان.



