کۆمپانیای MBN

کۆمپانیای MBN لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، کاری دابینکردن و ناردنی هەموو جۆرە کەرەستەیەکی بیناسازییە بۆ گروپی کۆمپانیاکانی نەجمەدین لە شاری سلێمانی. کۆمپانیاکەمان لە شاری مێرسینی تورکیا کارەکانی ئەنجام دەدات.

سەنتەری بازرگانی دانیا

بۆ یەکەمجارە لە شاری سلێمانی ناوەند و سەنتەرێکی بازرگانی بەم کوالێتیە بەرز و دیزاینە هاوچەرخە لە خزمەت هاوڵاتیان دەکرێتەوە. ئەم سەنتەرە مۆدێرنە وێڕای ئەوەی سیمایەکی جوان و شایستەی بە شارەکە بەخشیوە، هاوکات سەرچاوەیەکی بە پیتی جوڵەی بازرگانیی و بازاڕسازییە. سەنتەری بازرگانی دانیا لە ئێستادا ١٨ ئۆفیس و ٢٤ دوکانی مۆڵئاسا لەخۆدەگرێت، بەڵام لە نزیکترین ماوەدا […]

هۆتێل ڕامادا

هۆتێل ڕامادا براندێکی ئەمریکییە، ٨٥٠ لقی لە ٦٤ وڵاتی دونیا هەیە و سەر بە گروپی ویندهەمی جیهانیە. ئەم هۆتێلە براندە پێنج ئەستێرەیە، لەناوەند و دڵی شاری سلێمانیدایە، بەسەر دیمەنی جوانی شاردا دەڕوانێت، لایەکی کتێبخانەی گشتی شار و لایەکەی دیکەی باخچەی نالی شاعیرە. هۆتێلەکە لە دیارترین شەقامی بازرگانی شارەکەدایە و نزیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. ئەم […]

پرۆژەی تاوەرەکانی نەجمەدین / بەغداد

 بە یارمەتی خوای گەورە کۆمپانیاکەمان هەنگاوی بۆ پرۆژەیەکی ستراتیژیی و ناوازە لە پایتەختی عێراق/ شاری بەغداد هەڵگرتووە، کە خۆی لە دروستکردنی چەندین تاوەری مۆدێرن دەبینێتەوە. کۆمپانیاکەمان لە ئیستادا دەستی بە جێبەجێکردنی یەکەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری بەغداد کردووە، کە ئەمە هەنگاوی یەکەمە لە شۆڕشی تەلارسازی و ئەندازیاری و پێشکەشی شارە جوانەکەی بەغدادی دەکات. پرۆژەی نیشتەجێبوونی […]

نەجمەدین ستی/ کوت

هەموو پارێزگایەک ئارەزووی شارێکی مۆدێرن و پێشەنگ دەکات، ڕێگەیەکی سەرەکی بەدیهێنانی ئەم ئارەزووەش بیناسازیی مۆدێرن و ناوازەیە، پشتبەست بە خواستی پارێزگای واست بۆ شارێکی نیشتەجێبوونی شایستە و شاهانە، دەستمان بەجێبەجێکردنی پرۆژەی ڤێلاکان لەسەر ڕووبەری ١٥٣،٢٠٤ م٢ (واتە ٦٠ دۆنم) کردووە. پرۆژەکە لە سێ جۆری سەرەکی A,A1,A2 – B,B1 – C,C1 پێکهاتووە و سەرجەمیان ٢٨١ یەکە […]

دانیا ستی ٢/ کەرکوک

پرۆژەی دروستکردنی ڤێلاکانی دانیاستی٢/ کەرکوک لەلایەن کۆمپانیای نەجمەدین و بە سەرپەرشتی گروپێکی لێهاتوو لە ئەندازیار و دیزاینەری عێراقی ئەنجام دەدرێت و ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە. ئەم پرۆژەیە لەسەر ڕووبەری ٧٦ دۆنم جێبەجێدەکرێت و بەسەر دوو زۆن دابەش دەبێت. زۆنی یەکەم ١٤٧٥٠٠م٢ یەو نزیکەی ١٦٩ یەکەی ڕووبەر جیاواز لەخۆدەگرێت. زۆنی دووەمیش لە ١٠ تاوەر و ٨٠ […]

دانیا ستی ١/ کەرکوک

پرۆژەی نیشتەجێبوونی ڤێلاکانی دانیا ستی ١ / کەرکوک شۆڕشێکە لە تەلارسازی شاردا. پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٦٧٣،٢٢٠ مەتر چوارگۆشە بۆ ١٢٦٠ ڤێلای ڕووبەر جیاواز، جێبەجێدەکرێت. هەموو شتێک لەم پرۆژەیەدا جیاوازە، ڕێژەی سەوزاییمان٥٤،٥٠٠٪ ـە، کە زیاتر لە نیوەیە. دیزاینی ئەم ڤێلایانە پێشتر لە هیچ پرۆژەیەکدا نەکراوە، تەنیا لە خەونەکانی تۆدا هەیە و ئێمە بەدیدەهێنین. باشترین ئەندازیار و […]

میران ستی

میران ستی ڕووداوێکە لە پرۆژەی بیناسازیی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانیدا. ئەم پرۆژە هاوچەرخەی نیشتەجێبوون ٤٥ باڵەخانەی ٢٠ نهۆمی بە دوو ڕووبەری جیاوازی ١٢٢م و ١٤٣ م لەخۆدەگرێت. تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژەیە هێندە ناوازە و جیاوازن کە باسکردنیان چیرۆکێکی درێژە، دوور لە وردەکاری، سەرەتا بە ڕێژەی سەوزایی دەستپێدەکەین کە لە سەدا ٪٤٢ سەوزاییە! گۆشەی بینین زیرەکی مرۆڤ […]

شاری پزیشکان

کۆمپانیاکەمان بە ڕەچاوکردنی چینێکی خەمخۆری وڵاتمان، هەستا بە دروستکردنی شارێکی مۆدێرن بە ناوی شاری پزیشکان، کە بەشێوەی قیستی درێژخایەن پێشکەشی سەندیکای پزیشکانی کوردستان-لقی سلێمانی کرد. پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٥٧٤٠٠م٢ ساڵی ٢٠١٥ دەست بە جێبەجێکرنی کراو ساڵی ٢٠١٧ ڕادەستی خاوەنەکانی کرا. لە خێرایی کاردا وردەکاری و کوالێتیمان لەبیر نەکردووە، دیزاینێکی تەواو مۆدێرن و تۆکمەیی کلاسیکیمان ئاوێزانکردووە.  […]

گۆیژە ستی ٣

لە بناری شاخی گۆیژە، لە بەرزترین و پاکترین ژینگەی سلێمانیدا گۆیژە ستی ٣ بونیادنراوە. ئەم پرۆژەیە لەسەر ڕووبەری (١١٨٧٥٠ م٢) لە جوانترین جێگەی شاردا ١١ باڵەخانەی ٢٠ نهۆمی تەواو مۆدێرنی لەخۆگرتووە. پرۆژەکە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی نموونەییە کە شارە جوانەکەی سلێمانی جوانتر کردووە. لە پرۆژەکەدا نوێترین تەکنەلۆجیای بیناسازی تورکی و ئەوروپی، بە دەست و بیری ئەندازیار و […]